ئێمە و هەرێمی کوردستان لە پاپۆرەیەکداین و دەبێ ڕێککەوین

وەزیری نەوتی عێراق بە ئاماژە بە "لە یەک پاپۆرەدا" بوون لە گەڵ هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتنی دوو لایەنەی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەی نەوتی بە دڵخۆشکەر زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی شەفەق نیووز، سامر غەزبان وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پرسی وزەدا رۆژی ڕابردوو (شەممە) لە کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی وزە لە شاری بەغدا، ڕێککەوتنی بەمزووانەی هەولێر و بەغدا لە پرسی هەناردەی نەوتی خاوی بە مایەی دڵخۆشی زانی.

غەزبان جەختی کرد: بەرهەمی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە باڵاترین ئاستی خۆی دەگاتە ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژدا، بەڵام بەوەشەوە هیچ لە داهاتی ئەو نەوتە ناگاتە دەستی دەوڵەتی فیدراڵ.

وەزیری نەوتی عێراق کە بە نوێنەرایەتی لە عادڵ عەبدولمەهدی بەشداری ئەو کۆنفڕانسە ببوو، بە ئاماژە بە گفتوگۆی سازێنەری نێوان هەولێر و بەغدا لە پرسی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە لە ئەگەری بۆ ڕێککەوتن، مامناوەندی بەرهەمی نەوتی عێراق دەگاتە چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژدا.

ڕاشیگەیاند: لە بەباتی گەیشتن بە ڕێککەوتنی دوو لایەنە دڵخۆشین، ئێمە و هەرێمی کوردستان لە پاپۆرەیەکداین و دەبێ ڕێککەوین.

News Code 28341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =