هێشتا هیچ ئامادەکارییەک بۆ دیداری ترامپ و ڕۆحانی نەکراوە

میدیایەکی ئەمریکایی بە ئاماژە بە پێش مەرجی ڕاگەیێندراو بۆ دیداری سەرۆک کۆماری ئێران لە گەڵ دۆناڵد ترامپ، ڕایگەیاند کە هێشتا هیچ کارێک لەمبارەوە ئەنجام نەدراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵێک سەبارەت بە شەڕە قسەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەڵ جان بۆڵتۆن، لەبارەی هەڵگرتنی هەندێ لە گەمارۆکانی سەر ئێران، سی ئێن ئێن رایگەیاند کە هێشتا هیچ کارێک لەمبارەوە نەکراوە و ئامادەکاری بۆ دیداری سەرۆک کۆمارانی ئێران و ئەمریکا نییە.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێ میدیا بە گێرانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە لە کۆشکی سپی بۆ جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی فەڕەنسا گفتوگۆ کراوە بەڵکوو بێتە پێشەکیەک بۆ دیداری نێوان سەرۆک کۆمارانی ئێران و ئەمریکا لە مەکۆی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان.

News Code 28340

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =