ئەمریکا ٢٠٠ لۆری یارمەتی لۆجستیکی بۆ کوردی سووریا نارد

کاروانی سەربازی بریتی لە ٢٠٠ کامیۆن کە یارمەتی لۆجستیکی ئەمریکایان دەگواستەوە بە پەڕینەوە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە کوردستانی سووریا و بەرەو ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا چوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، بە پێی زانیارییەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، کاروانی سەربازی بریتی لە ٢٠٠ لۆری کە یارمەتی لۆجستیکی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعشی دەگواستەوە بە پەڕینەوە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەرەو کوردستانی سووریا چوون و ئەو یارمەتییەیان گەیاندە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا.

ناردنی کاروانە سەربازییەکان کە لە چەند ماوەی دواییدا هاوکات لە گەڵ دەستپێکی هەوڵەکانی ئەمریکا و تورکیا بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا بەرز بووەتەوە و ئەو زیاد بوونەش بووەتە هۆی ڕەخنەی زۆر لە لایەن تورکیاوە، شەوی ڕابردووش درێژەی هەبوو و لۆرییەکانی ئەمریکا بە مەبەستی بەهێز کردنەوەی بنەمای سەربازی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە شەڕ دژی شانە نوستووەکانی داعش یارمەتییە لۆجستیکییەکانی خۆیانیان بەرەو ناوچەی قامیشلۆ گواستووەتەوە.

News Code 28338

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =