حکوومەتی تورکیا دەکەوێتە دەستی کوودەتاچییەکان

نوێنەری هەکاری لە پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە قەیران لە دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: ئەگەر دۆخ لە تورکیا بەم شێوە درێژەی هەبێت هەر ئەو جۆرەی کە عەبدوڵلا ئۆجەلانیش ڕایگەیاندووە، تورکیا جارێکی دیکە دەکەوێتە دەستی کوودەتاچییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی دیوار، لەیلا گۆڤەن نوێنەری هەکاری لە پەرلەمانی تورکیا لەسەر پشکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان بە ئاماژە بە قەیران لە دەسەڵاتداری تورکیا ڕایگەیاند: ئەگەر دۆخ لە تورکیا بەم شێوە درێژەی هەبێت هەر ئەو جۆرە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکەش ڕایگەیاندووە، تورکیا جارێکی تر دەکەوێتە دەستی کوودەتاچییەکان. تورکیا هیچ کات ناتوانێت بچێتە ناو یەکێتی ئەورووپاوە و ببێتە وڵاتێکی دیمۆکراتیک. کەواتە لە ئەم کاتەدا گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە وڵات پێویستە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ڕێگاچارەی چوونە دەرەوە لە ئەم دۆخە قەیراناوییەی ئێستای وڵات ڕێکخستن و نووسینی یاسای بنەڕەتی نوێیە لە ئەم وڵاتە. لە مێژووی تورکیا بەردەوام پارتە سیاسییەکان باسیان لە گۆڕانی یاسای بنەڕەتی تورکیا کردووە و پاش گەیشتن بە دەسەڵاتداری ئەوەیان لە بیر کردووە.

News Code 28333

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =