ئەمریکا بە زووترین کات هێرش بکاتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی ئێران

سێناتۆری شەڕخواز و کۆماریخوازی ئەمریکا بە کردنە بیانووی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕۆژی شەممە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان، داوای تۆڵە سەندنەوەی ئەمریکا و هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێرانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، دوابەدوای هێرشی فڕۆکەیی سوپا و کومیتەی خەڵکی یەمەن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان و گەڵاڵەی تۆمەتی بێ بنەما دژی ئێران لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە، سێناتۆر لیندی گراهام کۆماریخواز کە بە کسێکی شەڕخواز لە کۆنگرەی ئەمریکا بەناوبانگە، داوای بەربەرەکانێ و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکات.

لە ڕاستیدا دەتوانرێت بوترێت کە هێرشی فڕۆکەیی ڕۆژی شەممە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ بۆ بەرپرسانی شەڕخوازی واشنتۆن هەلێکی ڕەخساند تا لەم ڕێگاوە، بەرنامە دژە ئێرانییەکانی خۆیان کردەوەیی بکەنەوە.

پێش ئەمەش، مایک پەمپێئۆ تارانی بە ئەوەی کە هێرشێکی بێ وێنە بۆ سەر سەرچاوەکانی وزەی جیهان ناولێبرد، بە بەرپرس زانی؛ بەڵام پێشنیاری هیچ جۆرە هەوڵێکی بەرانبەری نەدا؛ لە بەرانبەردا سێناتۆر گراهام لە پەیامێکی تویتەریدا داوای کاردانەوەی بەپەلەی ئەمریکای کرد.

شیاوی باسە کە ڕیاز هێرشی فڕۆکەیی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی خۆیی هێرشێکی تیرۆریستی وەسف کرد بەڵام لە ئاماژە کردن بە گرووپ یان وڵاتێک وەکوو هۆکاری ئەو هێرشە خۆی بوارد. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی حوسی یەمەن بەرپرسایەتی ئەو هێرشانەیان لە ئەستۆ گرت.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاش لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ وەلیعەهدی عەرەبستان پێشنیاری یارمەتی بە ڕیاز بۆ دەستەبەر کردنی ئاسایشی ئەو وڵاتەی هێنایە ئاراوە. ناوبراو هەروەها وتی کە هێرش بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی عەرەبستان خەساری لە ئابووری جیهان و ئەمریکا دا.

شیاوی باسە کە هێرشی فڕۆکەیی ڕۆژی شەممە سەرکەوتووترین هێرشی هێزەکانی حوسی یەمەن بۆ سەر عەرەبستانە؛ وڵاتێک کە بە پێکهێنانی هاوپەیمانیەتی سەربازی، ئۆپراسیۆنی بوردمانی یەمەن لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە ڕێبەرایەتی دەکات.

لە مانگی ڕابردووشدا دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکدار خەسارێکی کەمی لە دوو کێڵگەی نەوتی کۆمپانیای ئارامکۆ لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان دا. لە ئەو کاتە، ڕیاز ئێرانی بە بەرپرسی ئەو هێرشانە زانی؛ تۆمەتێک کە بە توندی لە لایەن تارانەوە ڕەت کرایەوە.

News Code 28331

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =