بڕیاری دەستگیریی بۆ ٢٢٣ سەربازی تورکیا دەرکرا

دەوڵەتی تورکیا بە تۆمەتی هاوکاری کردنی فەتۆ و ئەنجامدەرانی کوودەتای ٢٠١٦، حوکمی دەستگیری بۆ ٢٢٣ کادێر و ئەندامی سەربازی ئەو وڵاتە دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاگەلی تورکیا ئەوڕۆ شەممە لە دەرکرانی حوکمی دەستگیریی بۆ ٢٢٣ کادێر و ئەندامی سەربازیی ئەو وڵاتە و قوبرسی باکووری بە تۆمەتی هاوکاری کردنی فەتحوڵڵا گولەنی رێبەری دژبەرانی دەوڵەتی ئەنقەرە هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە و پاش دەرکرانی حوکمی دەستگیری، گەڕان بۆ تۆمەتباران لە ٤٣ پارێزگای تورکیا و قوبرسی باکووری دەستی پێ کردووە و لەمناوە سەد کەس لە تۆمەتباران ئەندامی سوپای تورکیا، ٤١ کەسیان ئەندامی هێزی ئاسمانی و ٣٢ کەسیشیان لە هێزی دەریایین.

شایانی باسە، ئەنقەرە گولەن بە داڕێژەری سەرەکیی کوودەتاکەی ٢٠١٦ دەزانێ و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە پەیوەندی لە گەڵ ئەو ڕووداوە ٧٧ هەزار کەسی زیندانی کردووە و ١٥٠ هەزار کەسیشی لە کارەکەیان هەڵپەساردووە یان دەر کردووە.

News Code 28329

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =