دۆخی ناوچەکە مایەی نیگەرانییە/ ئێمە دژی شەڕین

سەرۆک کۆماری عێراق لە دۆخی پڕ لە نیگەرانی ناوچەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند کە بەغدا ئارەزوو دەکات کە شەڕێک ڕوو نەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە دۆخی پڕ لە نیگەرانی ناوچەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند کە بەغدا ئارەزوو دەکات کە شەڕێک ڕوو نەدات لە ناوچەکە.

ناوبراو لە ڕێوڕەسمێکدا سەبارەت بە لاوان لە بەغدا وتی: دۆخی زاڵ بە سەر ناوچەکە پڕە لە نیگەرانی. هەڵوێستی عێراق هەروا دژی ڕوودانی هەر جۆرە شەڕێک لە ناوچەکەیە. عێراق ئەبێ لە بواری گێرەوکێشە بێتەوە بواری بەرژەوەندی.

سەرۆک کۆماری عێراق زیادی کرد: دژایەتی سیاسی نەتەوەیی بەرەو هەوڵی یەکپارچە بۆ یەکبوون دەڕوات.

ساڵح لە درێژەدا وتی کە ئەبێ سەرەنجی زیاتر بە گەنجانی عێراق بدرێت.

News Code 28327

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =