مەترسی بووژانەوەی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان

دەوڵەتی ترامپ دەڵێت ترسی لە ئەوە هەیە کە داعش بە کەڵک وەرگرتن لە ئاڵۆزی و دژایەتییەکانی نێوان هەرێمی وکردستان و دەوڵەتی ناوەندی، هێرشەکانی خۆی لە ناوچە کوردنشینەکانی عێراق زیاد بکاتەوە و هەرچی زیاتر ئاسایشی ئەو وڵاتە بخاتە مەترسییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شانە نوستووەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە مانگەکانی دوایی چالاکیی خۆیان لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی عێراق زیاد کردووە. هاوکات، هێزەکانی هاوپەیمانی دژە داعش هێرشە ئاسمانییەکانی لە پاڵپشتی لە ئۆپراسیۆنی زەوینی هێزەکانی پێشمەرگە زیاد کردووەتەوە و مۆڵگەکانی داعش لە کێوەکان و ناوچە کوێستانییەکان لەوانە حەمرین و قەرەچۆخ بوردمان دەکات.

مایک پنس، جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا لە گفتوگۆی تەلەفۆنی خۆی لە گەڵ نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی ئەمریکای لە چارەسەری دژایەتییەکانی نێوان هەولێر و بەغدای ڕاگەیاند و لە سەر دروست کردنی هەماهەنگی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لە پرسە ئەمنیەتیەکانی جەختی کرد.

بەشی چاوەدێری وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش لە ڕاپۆرتی مانگی ڕابردووی خۆی لە چالاکی داعش لە عێراق و سووریا، هۆشداریی دابوو کە ئەو گرووپە تیرۆریستییە هەروا لە ناوچەگەلێک وەکوو ناوچە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریا و هەروەها ناوچە کێشە لەسەرەکان چالاکە کە ئەو پرسە دەتوانێت ئاسایشی ناوچەگەلێک وەکوو هەرێمی کوردستان، ناوچە کێشە لەسەرەکان و هەروەها ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا بخاتە ژێر کاریگەرییەوە.

بەرپرسانی دەوڵەتی ترامپ نیگەرانی ئەوەن کە داعش بە کەڵک وەرگرتن لە بۆشایی ئەمنیەتی ناوچە کێشە لەسەرەکان و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراق، هێرشەکانی خۆی لە ئەو ناوچە زیاد بکاتەوە  و ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە ئەمریکا تێیدا چالاکی سەربازی و سیاسی بەربڵاوی هەیە، بخاتە مەترسییەوە.

ناوبراو جەختی کردووە کە دڵنیا بوون لە ئەوەی کە داعش دووبارە لە ئەو ناوچە هێزی ڕابردووی خۆی بەدەست نەهێنێتەوە گرینگترین کێشەی هێزە ئەمنیەتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانە.

News Code 28325

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =