ئەمریکا ١٥٠ سەربازی ڕەوانەی سووریا کرد

ئەمریکا لەدرێژەی بەهێز کردنەوەی هێزەکانی خۆی لە سنووری سووریا و بە مەبەستی پێکهێنانی هێزی گەشتی هاوبەش لە گەڵ تورکیا، ١٥٠ هیزی سەربازیی ڕەوانەی باکووری سووریا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە بەرز بوونەوەی ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا هەواڵی دا. بەرپرسانی ئەمریکی ئەو بڕیارە ڕانەگەیێندراوەیان پاش ڕێککەوتنی لە گەڵ تورکیا لە سە پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا داوە.

بە پێی نووسراوی ئەو ڕۆژنامەی ئەمریکییە، ١٥٠ هێزی سەربازی ئەمریکی کە دەچنە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی سووریا ئەو ئەرکەیان لە سەرە کە لە گەڵ هێزەکانی تورکیا و بە پێی ڕێککەوتن لە سەر پێکهێنانی ناوچەی ئەمن، لە ناوچە دیاری کراوەکان گەشت بکەن. ئەم هەفتە بۆ یەکەم جار هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا بە شێوەی هاوبەش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات بە شێوەی هاوەبشی گەشتیان کرد.

بەرپرسانی ئەمریکا ئامانج لە بڕیارە نوێیەکانی ئەمریکا لەوانە ڕێککەوتن لە گەڵ تورکیا لە سەر پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا و ناردنی سەربازانی نوێیان هەوڵی ئەو وڵاتە بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردییەکانی ڕاگەیاندووە.

News Code 28323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =