گوشارەکان دژی ئێران بەردەوام دەبێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوکاتی ڕاگەیاندنی بەردەوامبوونی گوشاری لانی‌زۆری دژی ئێران، لە ئامادەیی ترامپ بۆ دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامانجی ئەمریکا لە ئەفغانستانی جێگرکردنی ئاشتی لەو وڵاتە و گەڕاندنەوەی سەربازانی ئەمریکیی لەوێ ڕاگەیاند.

مۆرگان ئۆرتاگۆس وتیشی: ئێمە لە چەند هەنگاویی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە گەڵ تاڵەبان بووین، بەڵام هێرشی ئەم دوایەی ئەوان لە کابۆل هەڵەیەکی گەورە بوو. دانوستان لە گەڵ تاڵەبان گەڕاوەتەوە بۆ دواوە.

ناوبراو سەبارەت بە ئێرانیش وتی کە گوشاری لانی‌زۆری لە دژی ئێران درێژەی دەبێ، بەڵام بەوەشەوە دۆناڵد ترامپ ئامادەی دیدار لە گەڵ "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانە.

ئۆرتاگۆس سەبارەت بە هەندێ ڕاوبۆچوون لەبارەی ناوبژیگەریی کوەیت، ڕاشیگەیاند کە هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوبژیگەری کوەیت بۆ پرسی ئێران لە ئارادا نییە، بەڵام واشنتۆن پێشوازی دەکات لە هەر جۆرە هەوڵ و تێکۆشانێک لەوبارەیە.

News Code 28319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =