بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، هیزی خۆبەخشی عێراقی ناسراو بە حەشدی شەعبی رۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) ڕایگەیاند کە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی لە ئاسمانی ناوەندی فەرماندەیی خۆی لە سەلاحەدین لە نزیکی بەغدا کردۆتە ئامانج و دایخستووە.
بە وتەی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەو فرۆکەیە هەوڵی هێرش بۆ سەر سوپای عێراقی بووە.
شایانی باسە، هێزەکانی حەشدی شەعبی بەردەوام هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکتدایەتی ئەمریکای تۆمەتبار کردووە کە رێگە بە فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئیسرائیلی دەدات بە دزە کردنە ناو خاکی عێراق هێرش بکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەو گرووپە ملیشیایە. بەڵام هاوپەیمانی ئەمریکی ئەو تۆمەتەیان ڕەت کردۆتەوە.
بۆچوونی ئێوە