پەیامی سەرەخۆشی ئێران بە بۆنەی ڕووداوی کەربەلا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوابەدوای شەهادەت و بریندار بوونی دەیان زیارەتکاری کەربەلای حسێنی سەرەخۆشیی لە دەوڵەت و نەتەوەی عێراق کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە هۆی ڕووداوی خەمباری کەربەلا لە ڕۆژی عاشوورای حسێنی کە بووە هۆی شەهادەت و بریندار بوونی دەیان زیارەتکاری مەزارگەی پاکی حسێنی، داخ و کەسەری خۆی دەربڕی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە دەربڕینی سەرەخۆشی بە دەوڵەت و نەتەوەی عێراق، هاودەردی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە ڕاگەیاند و بۆ شەهیداەکانی ئەو ڕووداوە هیوای بەرزترین پلەکان و بۆ بریندارانیش ئارەزووی تەندروستی کرد.

News Code 28297

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =