بریتانیا باڵوێزی ئێرانی بانگهێشت کرد

وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لەندەنی بە ئەو وەزارەتخانە بانگهێشت کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گاردیەن، وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا حەمید بەعیدی نەژاد باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە لەندەن بانگهێشت کرد.

دومنیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە هەمان پێوەندیدا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی کردووە کە بانگهێشت کرانی باڵوێزی ئێران لە کاردانەوە بە ئەوەی کە پێبەند نەبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی سەبارەت بە ئەوەئ نەوت هەڵگری ئادریانی دەریا ناوی لینراوە، ئەنجام بووە.

وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە ئەو بەیاننامە پاگەندەی کردووە کە فرۆشی نەوتی ئێران بە سووریا پێشێل کرانی قبووڵ نەکراوی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بریتانیا ئەم مانگە ئەو پرسە لە نەتەوە یەکگرتووەکان دێنێتە ئاراوە.

ڕاب هەروەها ئێرانی بە پێشێل کردنی بەڵێنەکانی خۆی لە پێوەندی لە گەڵ شوێنی مەبەستی نەوت هەڵگرەکە تۆمەتبار کردووە.

News Code 28296

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =