نێچیرڤان بارزانی: ئێستا کاتی ئاشتی لە تورکیایە

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدار لە گەڵ شاندی هەدەپە لە هەولێر رایگەیاند: ئێستا کاتى ئاشتییە و پرسى کورد لە تورکیا دەبێ لە ڕێگەى ئاشتییەوە چارەسەر بکرێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی لە گەڵ شاندی باڵای هەدەپە بەسەرۆکایەتی سەزای تەمەللی وتی: "ئێستا کاتى ئاشتییە و پرسى کورد لە تورکیا دەبێ لە ڕێگەى ئاشتییەوە چارەسەر بکرێت، چونکە شەڕ هیچ شتێک چارەسەر ناکات و نابێت هیچ دەرفەتێک بۆ ئاشتى لە تورکیا لەدەست بدرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە هەوڵەکانى بۆ دەسپێتکردنەوە و سەرخستنى پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا بەردەوام دەبێت و لەم پێناوەدا هەرچى پێویست بێت، درێخى ناکەن.

لاى خۆیەوە شاندى هەدەپە وێڕاى پیرۆزبایى لە نێچیرڤان بارزانى بۆ دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان، هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواست .

دووپاتیان کردەوە کە "ئاشتى لە بەرژوەندیى تەواوى گەلانى تورکیادایە و گەلى کورد خوازیارى ئاشتى و چارەسەرى ئاشتیانەیە".

News Code 28281

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =