هەڵبژاردەی کاراتەی ئێران بە ٥ میدالی ڕەنگامە پلەی دووەمی جیهانی وەدەست هێنا

دۆسیەی هەڵبژاردەی کاراتای ئێران لە پێنجەمین خولی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی جیهانی لە تۆکیۆ بە مسۆگەر کردنی ٥ میدالیای زێڕ، زیو و برۆنزەوە داخرا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێنجەمین خولی کێبڕکێیەکانی خولی جیهانی کاراتە بە بەشداری ٦٤٩ کاراتەکار لە ٧٩ وڵاتەوە لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە هۆڵی نیپۆن بودکانی شاری تۆکیۆ دەستی پێکرد و ئەمڕۆ بە ناساندنی هەڵبژاردە و کەسە براوەکان کۆتایی هات.

ساڵح ئەبازەری نوێنەری ئێران بوو کە لە یاریی کۆتایی کێشی ٨٤+ کیلۆگرام لە شەڕی کۆتایی یەک بە هیچ بەرانبەر جاناتان هورنە بەزی و میدالیای زیوی وەرگرت.

بەم شێوەیە هەڵبژاردەی نەتەوەیی کاراتای ئێران لە ئەو کێبڕکێیانە لە لایەن سارا بەهەمنیارەوە بووە خاوەن میدالیای زێڕ. دوو میدالیای زیویش لە لایەن ئەبازەری و پوورشیبەوە بە دەستهات و مەجید حەسەن نیا و بەهمەن عەسگەریش توانیان دوو میدالیای برۆنز وەربگرن.

News Code 28280

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =