کوردەکان بەشار ئەسەد و ڕووسیایان لە تورکیا پێ باشترە

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دەڵێت: ئەگەر کوردەکان لە گەڵ تورکیا ڕێک نەکەون و ئەمریکا لە سووریا بکشێتەوە، ئەوان پەیوەندی گرتن بە بەشار ئەسەد و ڕووسیایان بەلاوە باشترە لە کەوتنە ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە لێدوانێک بۆ تەلەڤیزیۆنی CNN، سەبارەت بە قوولایی ناوچەی ئەمن و ڕێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا بۆ دەرکردنی هێزە کوردەکان لەو ناوچەیە، وتی: قووڵایی ناوچەی ئەمن لە هەندێ شوێندا ٥ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا دوورە و لە هەندێ شوێنی دیکەدا ١٢ کیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاکی سووریاوە.

کۆبانی وتیشی: ئەگەر بڕیارە دەرکراوەکان لەبارەی ناوچەی ئەمنی باکووری سووریا هەڵوەشێتەوە و ئەمریکا لە سووریا بکشێتەوە، هێزەکانی ئێمە بە ناچار بۆ دەرباز بوون لە تورکیا، پەیوەندی بە بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا و ڕووسیای پاڵپشتی ئەو وڵاتە بگرین. هەڵبەت ئەو هەڵبژاردنە بە مانای هەڵبژاردن لە نێوان خراپ (سووریا و ڕووسیا) و خراپتر (تورکیا)ە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە درێژەدا جەختی کرد کە کوردەکان و عەرەبەکان پەنا بردنە بەر سووریا و ڕووسیایان لە کەوتنە ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا پێ باشترە.

ناوبراو هەروەها ڕوو لە ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کۆنگریسی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: ئەوان دەبێ پاڵپشتی لە مافی کوردەکانی سووریا بکەن و دان بە ڕۆڵی گرینگی کوردەکان لە شەڕی داعش بهێنن.

کۆبانی هیوایشی خواست کە متمانەی کوردەکان بە ئەمریکا لە بابەتی ڕێککەوتن لە گەڵ تورکیا بۆ کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان ببێتە مایەی کاردانەوەی بەرپرسانەی ئەمریکا، بەڵام بەرپرسانی تورکیا هێشتاش لێدوانی دەنەدەرانە لەبابەتی باکووری سووریا دەردەبڕن.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە گەورەترین نیگەرانیی کوردەکانی ئەگەری هەڵمەتی سەربازی لە دژی کوردەکان ڕاگەیاند و ڕاشیگەیاند: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەرچی رۆژە هەڕەشە لە کوردەکان دەکات و نیگەرانی لە هێرشی تورکیا لە نێوان بەرپرسانی ئەمریکا لە بەرزبوونەوەیە.

ناوبراو هۆشداریشی دا کە هەڕەشەکانی تورکیا داعشی ڕوودارتر بە جەربەزەتر کردووە و ئەو گرووپە تیرۆریستییە خۆی بۆ هێرشی نوێ لە باکووری سووریا ئامادە کردووە.

News Code 28276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =