یەکەم گەشتی هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا لە ناوچەی ئارامی سووریا

یەکەم گەڕانی هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا لە ناوچەی ئارامی باکووری سووریا دەستیپێکرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سوپای ئەمریکا، تانک و زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا لەناوچەی باکووری سووریاوە لەنزیک ناوچەی گرێ سپی پرۆسەی گەڕان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆیان دەستپێکرد.

بە هۆی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئەمریکا و بە بێ ڕەزامەندی کورد و دەوڵەتی ناوەندی سووریاش، ناوچەیەکی ئارام لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا کراوەتەوە و لە لایەن ئەمریکا و تورکیاوە دەپارێزرێت.

بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنە هێزەکانی پاراستنی گەل، یەپەگە لەو ناوچانە کشاونەتەوە تا مەودای 20 کیلۆمەتر.

News Code 28275

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =