فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سەردەمی ئاسن لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری کوردستان وتی: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سەردەمی ئاسن لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن عەلەوی ڕایگەیاند: کۆنینە ناسی لە پارێزگای کوردستان زوڵمی لێکراوە و سیستەمی دەسەڵاتی پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، هیچ نیگایەکی بە ئەو پرسە لە پارێزگا نەکردووە.

ناوبراو زیادی کرد: پێش شۆڕش، تەنیا شوێنێک کە لە کوردستان کاری کۆنینە ناسیی لە سەر کراوە، زێویە بووە و جگە لە ئەوە، کار نەکراوە.

عەلەوی لە درێژەدا وتی: پارێزگای کوردستان لە ڕیزی ناوچە گرینگەکانی سەردەمی ئاسن لە ئێرانە کە جگە لە پارێزگای ئێمە پارێزگاکانی هەمەدان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا، سمنان و کاشان لە ڕیزی ناوچە زۆر گرینگەکانی سەردەمی ئاسنی لە ئێرانن.

بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری کوردستان وتیشی: لە ئەو بوارە کۆبوونەوەگەلێکمان لە گەڵ ناوەندی توێژینەوەی میراتی فەرهەنگی و ناوەندی توێژینەوە کۆنینەناسی و مۆزەخانەی نیشتمانی هەبوو کە ئاکامەکەی بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵێکی نیودەوڵەتی بۆ سەردەمی ئاسنی ئێران لە پارێزگای کوردستان بوو.

عەلەوی لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی سەردەمی ئاسن لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ ی خەزەڵەوری ئەمساڵ لە پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.

News Code 28273

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =