کوردی سووریا ڕەنگە داعشیە ئەسیرەکان ئازاد بکات

وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداریی بە وڵاتانی ئەورووپایی دا کە داعشییە ئەسیر کراوەکان لە باکووری سووریا بگەڕێننەوە بۆ وڵاتانی خۆیان چونکوو ڕەنگە کوردی سووریا ئازادیان بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتای فەڕەنسی خۆی وتی: بریتانیا و دیکەی وڵاتانی ئەورووپایی هێزە داعشیەکانیان کە لە سووریا ئەسیر کراون، بگەڕێننەوە و لە وڵاتی خۆیاندا دادگاییان بکەن.

مارک ئەسپەر رایگەیاندووە کە ئەو ئەسیرە داعشیانە مەترسی ئەمنین بۆ ناوچەکە و دەبێ لە زیندانەکانی کوردی سووریا بهێنرێنە دەرەوە.

 ڕاشیگەیاند کە نزیک بە ۲۰۰۰ هێزی بیانی کە زۆربەیان ئەرووپاین لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستگیر کراون . بەردەوامیی بوونی ئەوان لە زیندانە کاتیەکانی باکووری سووریا بە چاودێری شەڕڤانانی هێزی دیمۆکراتی سووریا هەدەسە، مەترسیەکی گەورەیە بۆ ئاسایشی ناوچەکە.

   وەزیری بەرگریی ئەمریکا جەختی کرد کە ئەم دۆخە جێگای قبووڵ کردن نییە. ئەمە تا کەی وا دەبێط؟ ڕوانگەی ئێمە ئەوەیە کە ئەم ئەسیرە داعشیانە بگەڕێندرێنەوە و دادگایی بکرێن، چونکوو ڕەنگە کوردەکان ئازادیان بکەن لەبەر ئەوەی ناتوانن چی دی بە خێویان بکەن.

News Code 28271

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =