ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەر بە شەڕ لە ناوچە دەگرێت/گرینگی پەیوەندی دووبارە لەگەڵ ئێران

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی: سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا ناکرێت دڵ بە پەیوەندی سیاسی لەگەڵ ئێران خۆش بکه‌ین، بەڵام هەر ئەم پەیوەندییە سنووردارەی بەرجام دەتوانێت بەر بە شەڕی ناڤۆکی بگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تایم، جیمی کارتر سەرۆک کۆماری ڕابردووی ئەمریکا لە میانەی قسەکانی خۆی ڕێزی لە کاری جان کری لە سیاسەتی دەرکییدا گرت و وتی: کری بە نیسبەت هیلاری کلینتۆنەوە یەکجار باشتر کاری کردووە.

کارتر کە یەکێکە لە ئەندامانی پێشووی پارتی دیموکڕاتی ئەمریکا و لە لێکدانەوەی سیاسەتی دەرەکی ئەم دواییەی ئەمریکا، پێشوازی لە هەوڵەکانی کری کرد و بە سەرکەتوو وەسفی کردن.

ئەو وتی: سەرەڕای ئەوەی بە پەیوەندی سیاسی تەواو لەگەڵ ئێران دڵخۆش نییە، بەڵام چاوەڕوان دەکەین بتوانین لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکی باشمان هەبێت.

کارتر هاوکات لەگەڵ ڕەخنە کردن لە سیاسەتی دەرەکی کلینتۆن، ڕێزی لە هەوڵەکانی جان کری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بە تایبەت ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران گرت.

ئەو سەبارەت بە پەیوەندی ئێران و ئەمریکا وتی: وا دیارە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی توانیەتی تاکوو ڕادەیەک ئەم پەیوەندییە درووست بکات، بەڵام هەر ئەم پەیوەندییە سنووردارەش دەتوانێت بەر بە شەڕێکی ناڤۆکی و سەربازی لە ناوچەکەدا بگرێت.

 

News Code 2827

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =