۱ میلیۆن کەس دەبەینە ڕۆژهەڵاتی فورات

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕەخنە لە ڕوانگەی ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەیان هەزار لۆری چەکی ناردووەتە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا زیاتر لە ٣٠ هەزار لۆری چەکی ناردووەتە سووریا.

ئەردۆغان بە ڕەخنە لە ئەو کارەی ئەمریکا؛ زیادی کرد کە ئەمریکییەکان دەیانەوێت بە ئەو چەکانەوە لە گەڵ کێ شەڕ بکەن؟ بەس یەک وڵات هەیە و ئەویش تورکیایە. ئایا ئێمە دەتوانین ئەوە قبووڵ بکەین؟

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەدا هەروەها وتیشی کە ناتوانین پەروەردەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەپەگە و پەیەدە لە سووریا قبووڵ بکەین و کاتێک کە کارمان لە ڕۆژهەڵاتی فورات کۆتایی هات دەمانەوێت لانیکەم ١ ملیۆن کەس بگوازینەوە بۆ ئەوێ و ئەگەر ئەو پرسە ڕوو نەدات ئێمە بژاردەیەکی ترمان نییە مەگەر ئەوەی کە سنوورەکانمان بەرەو ئەورووپا بکەینەوە.

News Code 28269

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =