سوپای تورکیا  چووە ناو خاکی سووریا

میدیاکانی تورکیا لە ناردنی چەندین ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی سەربازی بۆ سنووری سووریا پێش لە دەستپێکی گەڕان لە گەڵ ئەمریکا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، لە حاڵێکدا کە کەمتر لە یەک ڕۆژ ماوە بۆ دەستپێکی گەشتی هاوبەشی تورکیا و ئەمریکا لە باکووری سووریا بە ئامانجی پێکهێنانی ناوچەی ئەمن، ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سنووری سووریا جێگیر کران.

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی ینی شەفەق سوپای تورکیا شەوی شەممە ١٥ ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی قورسی لە گەڵ ژمارەیەکی زۆری هێزی پیادە لە پارێزگای شانلی ئورفە لە سووریا جێگیر کرد.

واشنتۆن و ئەنقەرە ڕۆژی هەینی پاش چەندین مانگ دانوستان بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا بە بیانووی دوور کردنەوەی هێزە کوردییەکان لە سنوورە باشوورییەکانی تورکیا، ڕێککەوتن کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە گەڕانە هاوبەشەکانیان بۆ بەڕێوە بردنی ئەو گەڵاڵە دەست پێبکەن.

News Code 28268

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =