قازیەکەی داعش لە ئەستەنبۆڵ دەستگیر کرا

تیرۆریستی داعشی ناسراو بە قازیەکەی داعش کە دەستی بووە لە بڕیاری لە سێدارەدانی سەدان کەس لە سووریا و عێراق، لەلایەن پۆلیسی ئەستەنبۆڵەوە دەستگیرکرا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو بارەیەوە لە بەیاننامەیەکدا پۆلیسی ئەستەنبۆڵ ڕایگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنیدا ئەو تیرۆریستە ناسنامەی کەسێکی دیکەی پێبوە و پێشتر بە چەندین ناوی خوازراوەوە لەناو تورکیادا خۆی ناساندووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، قازیەکەی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا رێکەوتی ۳ی ئەم مانگە لەلایەن پۆلیسی ئەستەنبۆڵەوە دەستگیرکراوە، ناوبراو بەشێوەیەکی نایاسای لە سووریاوە رۆشتوەتە ناو خاکی تورکیا.

News Code 28267

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =