هۆکارەکانی سەفەری موقتەدا سەدر بۆ ئێران

پەرلەمانتارێکی سەر بە هاوپەیمانی سائێرۆنی عێراق هۆکارەکانی سەفەری رێبەری ڕەوتی سەدر بۆ ئێرانی شی کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، مەزر ئەزیرجاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائێرۆن لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە سەفەری رێبەری ڕەوتی سەدر بۆ ئێران وتی: موقتەدا سەدر زۆرتر سەردانی قوم دەکات و لەم سەفەرە بڕیارە بەشداری ڕێوڕەسمی ماتەمینی حسێنی لەو شارە بێت.

ئەزیر جاوی لەبارەی ئەگەری دانوستان و گفتوگۆی سیاسیی سەدر لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی، ڕوونی کردەوە: ئەو بابەتە دەروەستی بە خۆیەوە هەیە و ئێمە زانیارێکی ئەوتۆمان لەوبارەیەوە نییە.

شایانی باسە پێشتر کەناڵی "السومریە"ی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی ئەو سەفەرەی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند کە رێبەری ڕەوتی سەدر بە ئامادە بوون لە مەوکەبی ئالی سەدر لە بارەگای حەزرەتی جەوادولئەئێمە (دخ) لە حەرەمی حەزرەتی مەعسوومە (س) لە شاری قوم، پێشوازی لە عەزادارانی حسێنی دەکات.

News Code 28264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =