دوایین کاردانەوە بە هەواڵی دەست لەکار کشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق

سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کاردانەوەی بە هەواڵی دەست لە کار کێشانەکەی عادل عەبدولمەدی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەرچاوەیەکی نزیک لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند :سەر لەبەری هەواڵەکان کە باس لە دەست لە کار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەکەن بێ بنەمایە.

ڕاشیگەیاند: ئامانج لەم هەڵوێست گرتنانە تێکدانی دۆخی سیاسی عێراقە. ئەوەی کە دەوترێت ئەو دەست لە کار کێشانەوەکەی ڕادەستی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کردووە درۆیە.

جەختیشی کرد که عادل عەبدولمەهدی نە دەستی لە کار کێشاوەتەوە و نە بیریش لەم کارە دەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەندێ میدیای عێراقی هەواڵی دەست لە کار کێشانەوەی عادل عەبدولمهەدی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان بڵاو کردەوە.

News Code 28261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =