شاندی باڵای هەدەپە گەیشتە هەرێمی کوردستان

شاندی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەسەرۆکایەتی سەزای تەمەللی گەیشتە هەولێر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا، هاوسەرۆكانی هەردو پارتی(هەدەپە، كەجەدە) بە یاوەری شاندێكی باڵا هاتنە هەرێمی كوردستان.

بڕیارە ئەم وەفدە  لە سلێمانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە.

سەزای تەمەللی هاوسەرۆكی پارتی دیموکراتی گەلان( هەدەپە) و بەردان ئۆزتورک، هاوسەرۆكی کۆما جڤاکێن دیموکراتی (كەجەدە) بە یاوەری وەفدێكی باڵای پەرلەمانتارانی کوردی تورکیا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و چەندین دیدار و كۆبوونەوەی گرنگ لە ماوەی چوار رۆژدا ئەنجام دەدەن.

News Code 28253

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =