دانیمارک هێزی سەربازی دەنێرێتە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا

وتەبێژی پێنتاگۆن لە بڕیاری حکوومەتی دانیمارک بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزی سووریای دیمۆکرات هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆناسان هۆفمان، وتەبێژی پێنتاگۆن لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد: ناردنی هێزی سەربازی دانیمارک بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی داعش سەرهەڵناداتەوە.

 هۆفمان دەڵێت: "هاوبەشە دانیمارکییەکانمان لەگەڵ هێزی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کاردەکەن بۆ پاڵپشتیکردن لە سەقامگیری و ئاسایش".

ئاماژەش دەکات کە ئەمریکا پێشوازی لەو هەنگاوەی دانیمارک دەکات بۆ پاڵپشتیکردن لە ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و بەشکردنی بەرپرسیارێتی "ئەم ئەرکە گرنگە".

News Code 28251

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =