کردنەوەی سنووری خەسرەوی پێوەندییەکانی ئێران و عێراق پتەوتر دەکاتەوە

وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند کە کردنەوەی سنووری خەسرەوەیی کاریگەریی زۆر باشی لە تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکانی ئێران و عێراق هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی نیوەرۆی هەینی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق وتی: هیوادارین کردنەوەی سنووری خەسرەوی دۆخی زیارەتکارانی ئەربەعین باشتر و ئاسانتر بکات.

وەزیری ناوخۆ زیادی کرد: کردنەوەی سنووری خەسرەوی بۆ تەواوی شارگەلێک کە سەر ئەو ڕێگایەن سەرچاوەی خێر و بەرەکەتە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو کردنەوە لە باری تۆکمە کردنەوەی پێوەندیی دوو وڵات کاریگەر دەبێت، وتی: پارێزگاری کرماشان و دیەلەی عێراق لە کردنەوەی ئەو ڕێگایە ڕۆڵی گرینگ و کاریگەریان هەبوو.

News Code 28250

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =