سوننە ڕێزی تایبەتی بۆ ئیمام حسێن هەیە

پێش نوێژی هەینی سنە بە ئاماژە بە ڕێزی تایبەتی ئەهلی سوننە بۆ ئەهلی بەیتی ڕەسولەڵا، وتی: موسڵمانانی سوننە ڕێزی تایبەتیان بۆ ئەهلی بەیتی پێغەمبەر و بە تایبەتی بۆ ئیمام حسێن(د.خ) هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا عەبدولڕەحمان خودایی لە خوتبەکانی نوێژی هەینی سنە کە لە مەزگەوتی گەورەی ئەو شارە بەڕێوە چوو، وتی: پێش لە هەر شتێک ئەبێ بە بۆنەی مانگی موحڕەمەوە سەرەخۆشی خۆمان لە خزمەتی هەموو تازیەباران بڵێین و هیوادارین کە نوێژ و پاڕانەوەیان لە لایەن خودای گەورەوە قبووڵ بکرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەهلی سوننەش ڕێزی تایبەتی بۆ ئەهلی بەیتی پێغەمبەر(د.خ) هەیە، زیادی کرد: ڕێز بۆ ئەهلی بەیتی پێغەمبەری ئیسلام یەکێک لە پرسە گرینگەکانی دینی ئیسلامە و هەر بۆیە ئەو گرینگە لە نێوان ئەهلی بەیتیش پێگەی تایبەتی هەیە.

News Code 28247

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =