ڕێز لە ٦ ناوداری مەهابادی دەگیرێت

لە ئەنجومەنی فەرهەنگی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ڕێز لە ۶ کەسایەتی ناوداری مەهابادی دەگیرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی فەرهەنگی گشتیی شاری مەهاباد لەمساڵدا ناوی ٦ ناوداری زیندووی ئەو شارە بۆ ڕێزن لێ‌نان ئاراستەی ئەنجومەنی فەرهەنگی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا کرا.

ئەو شەش ناودارە بلیمەتە بریتین لە ناسر ئاغابرا، سەلاح پایانیانی، سەید محەمەد سەمەدی، ئەبوولقاسم سەمەدی، ئەبوولقاسم مۆئید زادە (هەڵۆ)، مستەفا خۆڕەم‌دڵ و قادر فەتاح قازی.

شایانی باسە پێشتر حوجەتولئیسلام ناسر خودایاری بەڕێەوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە کرانەوەی مۆزەخانەی ناودارانی ئەو پارێزگا و پێکهێنانی ئەنجومەنێک بەو ناوە یە هەواڵی دابوو و ڕایگەیاندبوو: ئەو ئەنجومەنە تەرکیزی لە سەر بلیمەتانی زیندووە و لە مۆزەخانەشدا کەسایەتییە مێژووییەکان بە سەر دەکرێنەوە.

News Code 28244

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =