ئێران باڵاترین ئاستی پەدافەندی ئاسمانی لە ڕۆژاوای ئاسیا هەیە

جێگری هاوئاهەنگیی ئەرتەش بە ئاماژە بە هەڵمەتی تۆڕی پەدافەندی ئاسمانی لە داخستنی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی، وتی: ئەو هەڵمەتە سەلماندی کە چەند بە هەستیاری و وردبینانە ئاسمانی وڵاتەکەمان چاودێری دەکەین.

ئەمیر دەریاوان حەبیبوڵڵا سەیاری جێگری هاوئاهەنگی ئەرتەش لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە زەروورەتی پێکهێنانی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش وەک هێزێکی جودا، ڕایگەیاند: بە هۆکاری ئەمنی ناتوانین هۆی گۆڕانی ئەو پێکهاتەیە ڕوون بکەینەوە. بەڵکوو بە پێی ڕێوشوێنی ئەنجام دراوە بۆ ڕاپەراندنی باشتر بیر لەو زەروورەتە کراوەتەوە.

ناوبراو لەبارەی پێگەی ئێستای پەدافەندی ئاسمانی ئێران لە ئاستی ناوچە و جێهان ڕوونی کردەوە: ئێران باڵاترین ئاستی پەدافەندی ئاسمانیی لە رۆژئاوای ئاسیادا هەیە و توانیویەتی خۆی وەک هێزێکی سەرتر لە بواری پەدافەندی ئاسمانی جیهاندا بسەلمێنێت.

ئەمیر سەیاری بە ئاماژە بە ڕوونوێنی و چالاک بوونی سیستەمی باوەڕی ٣٧٣ وەک سیستەمێکی پەدافەندی بە بڕەوی باڵا، ڕاشیگەیاند: لە سای کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری بەرگری، تەکنیکی و پسپۆڕی پێشکەوتنی بەرچاومان بووە.

جێگری هاوئاهەنگیی ئەرتەش هەروەها ڕووانییە داخرانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی سیخۆری ئەمریکی لە لایەن تۆڕی پەدافەندی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران و جەختی کرد: ئەو هەڵمەتە سەلماندی کە چەند بە هەستیاری و وردبینانە ئاسمانی وڵاتەکەمان چاودێری دەکەین. ئەمە واتە دەفرایەتیی بالای بەرگری و پێشگریی وڵات.

News Code 28242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =