کاردانەوەی ئەمریکا بە هەڵوەشانەوەی بەڵێنە ناڤۆکیەکانی ئێران

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا بە ڕاگەیێندرانی هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا بە ڕاگەیێندرانی هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامی ئێران.

ئەو وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە وڵاتەکەی پێشێلکاری بەرجامە و خۆی یەکەم وڵات بوو کە لێێ کشایەوە، لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی "الجزیره" ئیدعای کرد کە ئێران لەو رێگەوە دەیەوێ هەڤیازی و پووەنێک لە دانوستانەکان بە دەست بێنێت و هەوڵی باج گرتن لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەدات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێرای ئاماژە بە نامەی رۆژی پێنج‌شەممە (١٤ی خەرمانان)ی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ موگرینی نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەکی و بەرگری یەکێتی ئەورووپا، ڕایگەیاند: لەو نامەیەدا بە ئاماژە بە پاشهاتەکانی کشانەوەی ئەمرئکا لە بەرجام و داسەپانی گەمارۆکان و دەستەوەستانیی سێ وڵاتی ئەورووپی لە ڕاپەراندنی بەڵێنەکانی بەرجامی و بەیاننامەگەلی کۆمیسیۆنی هاوبەشیان، جەخت لەوە کراوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەوڕۆوە هەموو پابەندییەکانی خۆی لە بەرجام ڕادەگەرێت.

News Code 28240

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =