کۆمەڵەی "شایەتحاڵەکانی ئەنفال" کرایە فارسی

کۆمەڵەی "شایەتحاڵەکانی ئەنفال" لە نووسین و کۆکردنەوەی عارف قوربانی، لە دووتۆی چوار بەرگدا لە ژێر ناوی "رێبوارانی مەرگ" لە لایەن مورتەزا مورادی کرایە فارسی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵەی "شایەتحاڵەکانی ئەنفال" بەرهەمی توێژینەوەی بیست ساڵەی عارف قوربانی کە پێکهاتووە لە بەڵگە، ناسنامە، یادەوەری و بەسەرهاتی قوربانیانی ڕووداوەکانی ئەنفال، لە ژێر ناوی "رێبوارانی مەرگ" لە لایەن مورتەزا مورادی و لە دووتۆی چوار بەرگدا کرایە فارسی و بڵاوکەرەوەی ماهتابی غەرەب چاپ و بڵاوی کردەوە.

"رێبوارانی مەرگ" گێرانەوەی ژینۆسایدی کوردەکان لە ١٩٨٨ تا ١٩٨٩ لە زمانی ٣٩ کەس لە قوربانیانێکە کە لە سەفەری مەرگ گەڕاونەتەوە. هەروەها سێ شایەدی عەرەب کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ شایەدی ئەو ڕووداوە بوونە و جەلادێکی ڕژیمی بەعس کە بە لۆدێر تەرمەکانی داپۆشیوە و دوو کەسیش کە بە زیندوویی لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان گەڕاونەتەوە گۆشەگەلێکی نادیاری ئەو ڕووداوە دەگێڕنەوە.

ئەم کۆمەڵە ژمارێکی زۆر لە بەڵگە و دایکۆمێنتە هاوپەیوەندەکان بە ڕووداوی ئەنفال و ئاماری ڕۆفاتەکانیش بڵاو دەکاتەوە.

عارف قوربانی، نووسەر و رۆژنامەنووس، ساڵی ۱۹۷۰ لە كەركووك لەدایكبووە. بكالۆریۆسی لە ڕاگەیاندن هەیە. پێشتر ئەندامی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە و ئێستا وەكو نووسەری بێ لایەن لە بواری جینۆساید دەنووسێت و بەشێک لە بەرهەمەکانی بە ناوی "شایەتحاڵەکانی ئەنفال"، "لە تۆپخانە بۆ عەرعەر"، "لە ئۆمەریعان بۆ تۆپزاوا"، "گەڕانەوە بۆ کەرکووک"، "کەرکووک و پاکتاوی ڕەگەزی لە بەڵگەکانی بەعس"، "ڕەمەزان یەکەمین ڕزگاربووی گۆڕە بە کۆمەڵەکان" و "ئەنفال و بەسەرهاتی تەیموور" بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەڕەنسی، تورکی، فارسی و عەرەبی وەرگێڕدراون.

مورتەزا مورادی پێشتر کتێبی "ئەنفال و بەسەرهاتی تەیموور" لە ژێر ناوی "لە گۆڕ گەڕاوە" چاپ و بڵاو کردۆتەوە.

News Code 28237

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =