بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ محەمەد ڕەزا ئاموویی ڕایگەیاند: ژنێک کە هاوسەرەکەی لە شارۆچکەی دیرەی گیلانغەرب کوشتبوو، پاش دوو کاتژمێر لە ڕووداوەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەیی ئینتزامی پارێزگای کرماشان ڕاشیگەیاند: تۆمەتبار لە لێپێچینەوەکان دانی بە کوشتنی هاوسەرەکەی نا و ئەنگێزەی بۆ ئەو کارە ناکۆکی بنەماڵەیی ڕاگەیاند.
ناوبراو هەروەها داوای لە هاووڵاتیان کرد کە لە کاتی شەڕ و ناکۆکی بنەماڵەیی زیاتر دان بە خۆدا بگرن و و بە وەرگرتنی ڕاوێژ لە گەڵ ناوەندە هاوپەیوەندەکان پەیجۆری کێشەکانیان بن.
بۆچوونی ئێوە