دەستگیرکرانی سەرکردەیەکی داعش لە مووسڵ

هێزەکانی ئاسایشی عێراقی سەرکردەیەکی داعش‌یان لە باکووری شاری مووسڵ دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "الیوم السابع"، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە سەرکردەیەکی ڕیکخراوی داعش لە باکووری شاری مووسڵ دەستگیر کرا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی عێراق ئەو سەرکردەی داعش‌یان لە میانەی ئۆپەراسیۆنێک لە گەڕەکی سەکر لە باکووری شاری مووسڵ دەستگیر کرد.

شایانی باسە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رۆژی ڕابردووش لە دەستگیر کرانی چوار تیرۆریستی دیکەی داعشی لە شاری مووسڵ هەواڵی دابوو.

News Code 28235

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =