بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە جروزالم پۆست، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی هاوکاتی سەفەری بۆ لەندەن، کاردانەوەی نیشان دا بە قۆناغی سێهەمی کەم کردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامی ئێران و ئیدعای کرد: ئەمڕۆ شایەدی یەکێکی دیکە لە پێشێلکارییەکانی ئێران بووین و ئەمجار پرسی پەرەسەندنی ناڤۆکی لە ئارادایە.
نەتانیاهۆ هەروەها ئێرانی بە ئەنجامدانی داپەڕی دژبەرانەی لە بەستێنی نێودەوڵەتی تۆمەتبار کرد و ئیدعایشی کرد: ئێستا کاتی گفتوگۆ لە گەڵ ئێران نییە، بەڵکوو کاتی داسەپاندنی گۆشاری زیاتر لە سەر ئێرانە.
سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی کە بۆ دیداری بوریس جانسۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و مارک ئیسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی لەندەن دەکات، ئاماژەی بەوەش دا کە بۆ پرسە گرینگەکانی ئیسرائیل بەهرە لە هەر دەرفەتێک دەبات.
بۆچوونی ئێوە