کاردانەوەی ئێران بە دیاری کردنی خەڵاتی ئەمریکا بۆ خەیانەت و سیخوڕی دژی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، قسەکانی برایان هوک و تیرۆریزمی ئابووریی نوێی ئەمریکا کە لە درێژەی گوشاری زیاتر لە سەر خەڵکی ئێران سەپاوە، بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: توند بوونەوەی هەڵوێستە دوژمنانەکان و خراپتر لە هەموویان دیاری کردنی خەڵات بۆ خەیانەت و سیخوڕیی، کردەوەیەک لە ڕووی داماوی بۆ کاریگەری لە سەر ئێرانە کە وەکوو هەمیشە بێ ئاکام دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە ئەو دەستە هەڵوێستانە کارنامەیان ڕەشتر دەکات زیادی کرد: بە دڵنیاییەوە ئەوان ڕۆژێک ئەبێ وەڵامدەری کارەکانی خۆیان بن.

News Code 28230

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =