شەشەمین خولی وێنەی ماتەمینیی "قاپی شەیدایی"

حەوزەی هونەریی پارێزگای کوردستان بە هاوکاریی شارەوانی و شۆڕای ئیسلامی شاری بیجار شەشەمین کۆڕی نیشتمانی وێنەی ماتەمینیی "قاپی شەیدایی" بەڕێوە دەبەن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی حەوزەی هونەریی پارێزگای کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: قاپی شەیدایی هەوڵێکە لە پێناو پاراستن و هەرمان کردنی ساتەوەختە تایبەتییەکانی خۆشەویستی ئیمام حسێن و ئایین و ڕێوڕەسمە تایبەتییەکانی ماتەمینی عاشوورا، کە بە بەشداریی سەرتاسەری وڵات لە ساری بیجار بەڕێوە دەچێت.

ئەمین مورادی وتیشی: ئەم ڕێوڕەسمە لە سێ تەوەر پێکهاتووە کە بریتین لە تاک و کۆمەڵە وێنەی نیشتمانی، تاک و کۆمەڵە وێنەی تایبەتی شاری بیجار و وێنەگەلی مۆبایلی و بەشداربوون بۆ هەموو جۆرە وێنەگرێکی ئاماتۆر و پڕۆفێشناڵ ئازادە.

ناوبراو مەرجەکانی بەشداربوونی تایبەتی بوونی وێنەکان بە مانگی موحەڕەمی ١٣٩٨ی هەتاوی ڕاگەیاند و زیادی کرد: هەر وێنەگرێک دەتوانێ لە دوو بەشی نیشتمانی و شاری هەرکام بە ٥ وێنە بەشداری بکات و وێنەکان دەبێ بە ڕزولەیشێنی ۳۰۰ dpi و کوالیتی ۲۰۰۰ پیکسێل و لە فۆرمەتی JPEG بێت.

سەرۆکی حەوزەی هونەریی پارێزگای کوردستان هەروەها بە ئاماژە بە ناوی سەعید کوردی و مەهدی باشۆکی وەک بەڕێوەبەرانی ئەم خولەی ڕێوڕەسمی وێنەی ماتەمینی "قاپی شەیدایی"، ڕایگەیاند: دوا مۆڵەتیی ناردنی بەرهەمە وێنەییەکانی ٢٠ی مانگی ڕەزبەر و ئەنجامی داوەرییەکان لە ٣٠ی هەمان مانگ ڕادەگەیێندرێ و ١٢ی مانگی خەزەولوەر بەرهەمە هەڵبژاردراوەکان لە پیشانگایەک لە بیجار نمایش دەکرێن.

News Code 28227

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =