نەخشێکی کۆنینەی سێ هەزار ساڵە لە سەرپێڵ زەهاو دۆزرایەوە

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی پارێزگای کرماشان لە دۆزرانەوەی نەخشێکی کۆنینەی سێ هەزار ساڵە لە لایەن کەسێکی خۆجێی لە کێوەکانی نێوان پێڵ زەهاو و ئەزگەلە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد قادری وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: پاش دۆزرانەوەی ئەو نەخشە کۆنینە لە دڵی گاشەبەردەکانی نێوان پێڵ زەهاو و ئەزگەلە، کارناسان و کۆنینەناسانی میراتی فەرهەنگی پارێزگا ڕەوانەی ئەو شوێنە کران و بە پێێ لێکدانەوەکان دەرکەوت کە ئەو ئاسەوارە تایبەتە بە شارستانییەتی مێزۆپۆتامیایی و حکوومەتی ئەو ناوچەیە.

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی پارێزگای کرماشان وتیشی: ئەو ئاسەوارە نیشاندەری گرینگیی ستراتژیکی ناوچەکە لە سەردەمی کۆنینەیە کە وەک سنووری نێوان فەلاتی ئێران و مێزۆپۆتامیا وێنا کراوە،

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە زانیارییەکانی سەر ئەو نەخشە کۆنینە سەلمێنەری شەڕ و پێکدادانی زۆری ئەو ناوچەیە و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بۆ نیشاندانی هێزی سنووری ئەو ئاسەوارە گرینگەیان نەخشاندووە.

قادری گرینگیی ئەو ئاسەوارەی لە ئاستی کەتیبەی ئانۆبانیی نێ زانی و وتی: خەریکی توێژینەوەی زیاتر و لێکدانەوەی زیاتر بۆ کامڵ کردنی دۆسیەی ئەو ئاسەوارە و تۆماری نیشتمانین.

News Code 28225

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =