سوپای ئەمریکا "ترامپ"ی لە هێرش بۆ سەر ئێران ترساند

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وتی: سوپای ئەمریکا سەرۆک کۆماری ئەمریکای لە هێرش بۆ سەر ئێران پشیمان کردەوە و لە پاشهاتی ئەو هێرشەی تۆقاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری لە میانەی سەردانی لە ناوەندی ڕاهێنانی ڕەزمی پێشەکیی شەهید مودەڕسی هێزی زەوینی سوپا، بە ئاماژە بە هێمنایەتیی باڵای وڵات لە ئاستی جیهان، وتی: ئەم ئاسایشە لە سای هەوڵ و لە خۆبۆردوویی شەورۆژی ڕۆڵەکانی گەلی ئێرانە

دەستەبەر بووە و بەو هۆیە دوژمنان زات ناکەن بیر لە هێرش بۆ سەر ئێران بکەنەوە.

وتیشی: پاش داخستنی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی پێشکەوتەی ئەمریکی سەرۆک کۆماری ئەمریکا تا ئاستی بڕیاری شەڕ لە گەڵ ئێران پێش چوو و سوپای ئەمریکا بۆی ڕوون کردەوە کە خۆی لەو کارە ببوێرێت و پێیان ڕاگەیاند کە لە ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران لە تەنگەلانی هورمۆز و وڵاتانێک کە ئێران وەک باڵی بەرەی بەرخۆدان ڕای هێناون، چ ڕوو دەدات.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هیزی ڕوونیشی کردەوە: لەو دانیشتنە هوشدار بە ترامپ درا و سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەو ئەنجامە گەیشت کە ناتوانێ هێرش بکاتە سەر ئێران و خۆبواردنی بە بیانوی گیانی سەدان کەس، درۆیەکی گەورەیە.

News Code 28224

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =