ئەمریکییەکان سیستەمی بەرگری ئاسمانیی عێراقیان فەشەل کردووە

ئەمینداری گشتیی نۆجەبای عێراق لە لاواز کردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئەو وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی نۆجەبا، شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتیی نۆجەبای عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دەسکەوتگەلی هێزەکانی عێراقی لە سارای ئەنبار و دەشتی حوران، ڕایگەیاند: بە داخەوە میدیان لە بری ڕۆماڵدانی ئەو سەرکەوتنانە هەوڵیان دا ڕای گشتی بە چەواشە ببەن.

ناوبراو عێراقی بە هۆکاری سەرەکیی هەموو کێشەکانی عێراق زانی و ڕاشیگەیاند: ئامادەبوونی ئەمریکییەکان بە پێچەوانەی بەرژەوەندیی عێراقە و ئێمە هەر کەسێک کە خوازیاری مانەوەیان لەم وڵاتەیە، بە مووچەخۆریان دەزانین.

ئەمینداری گشتیی نۆجەبا وێرای ڕەخنە لە دەستێوەردانی ئەمریکا لە هەموو کاروباری عێراق، وتی: ئەمریکا وەک رابردوو بەهێز نییە و بە یارمەتی ئیسرائیل، ئیمارات، عەرەبستان و بە تایبەت میدیاگەلی سعوودی لە عێراقدا هەوڵ لاواز کردنی ئەم وڵاتە دەدا.

شێخ ئەکرەم کەعبی وتیشی: ئەمریکا سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی عێراقی لە کار خستووە و لاواز کردووە و حزبەکەی بارزانی کە خاوەن پێشینەی هاوکاری لە گەڵ سەدامە، پێشگری دەکات لە پڕچەک بوونی عێراق بە سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی.

News Code 28223

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =