بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "القدس العربی"، عەمید ڕەسووڵ یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژى فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق بە ئاماژە بە بوونی سەدان داعشی لە ٣ پارێزگای ئەو وڵاتە، وتی: ئۆپەراسیۆنی ورەی سەرکەوتوو کە ئێستاش بەردەوامە هەوڵی ڕیشەکێش کردنی پاشماوەی داعشییەکان دەدات.
وتیشی: ئەگەرچی داعش هێز و ورەیەکی بۆ نەماوە، بەڵام پاشماوەکانیان بە کێو و دەشت و ساراکاندا بڵاو بوونەتەوە. کەواتە شەڕی ئێستای ئێمە شەڕی هەواڵگرانەیە و یەکێک لە هۆکارانی سەرکەوتنیشمان بە سەر داعشدا هاوکاری جەماوەرییە.
ڕەسووڵ یەحیا بە ئاماژە بە سارایی بوونی لە سەدا ٣٠ی خاکی عێراق و سەخڵەتی هاتوچۆ لەو شوێنانە، ڕایگەیاند: قۆناغی چوارەمی ئۆپەارسیۆنی ورەی سەرکەوتن ناوچەگەلی ساراییە کە ڕووبەرێکی ١٤٠ هەزار و ٩٨٠ کیلۆمەتریی پێکهاتووە و داعشییەکان لە گرووپگەلی ٣ تا ٦ کەسی لەو ناوچانەدا بڵاون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: داعش لە رۆژئاوای نەینەوا و زنجیرە کێوەکانی بادۆش و عەتشانە و سارای ئەنبار و هەندێک ناوچەی کەرکووک بە تایبەت لە باشووری ئەو پارێزگایە جێگرن، بەڵام ژمارەیان زۆر نییە و لانی زۆر دەگەنە ٥٠٠ تا ٦٠٠ تیرۆریست.
بۆچوونی ئێوە