بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان بە وتنی ئەوەی کە دیپلۆماسی بەرخۆدان، بەشێک لە بەرخۆدان و جەهادگەرییە، وتی: چالاکانی ئەو بوارە بەرزترین پلەیان لای خودای گەورە دەبێت.
ناوبراو وتیشی: تیرۆریستەکانی پاڵپشتیکراو لە لایەن چەوسێنەرانەوە ، پیلانی خراپیان بۆ تەواوی ناوچەکە هەبوو و ئەمڕۆ هەموو ناوچەکە قەرزداری گیانفیداکانی بەرخۆدانن کە ڕۆڵی سەرەکیان لە شکست دانی ئەو گرووپانەوە گێڕا و من جگە لە وەزیری بەرگری ئێران وەکوو ئێرانیەک دەسخۆشیان دەکەم.
وزیری بەرگری وتی: گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە بەشە جیاوازەکانی ئەو ناوچە بۆ نموونە ئەوەی کە لە بەرخۆدانی لوبنان لە بەرانبەر ئیسرائیل ڕووی دا، جارێکی تر نیشانی دا ئیستکبار و هاوپەیمانەکانی جگە لە زمانی زۆر زمانێکی دیکە تێناگەن.
بۆچوونی ئێوە