چالاکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران خێراتر دەبێتەوە/ دوورە لەگەڵ ئەورووپا ڕێککەوین

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دوور لە چاوەڕوانییە ئەمرۆ و سبەی لە گەڵ ئەورووپا بگەینە ئاکام، هەنگاوی سێهەمی ئێران ڕادەگەیێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ چوارشەممە و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە شی کردنەوەی ڕەوتی دانوستانەکان، وتی: بۆ نموونە ئەگەر لە ٢٠ پرسدا دژایەتیمان هەبێت، ئەو دژایەتییە ئێستا لە ٣ پرسدایە و بەشی زۆریان چارەسەر کراون بەڵام هێشتا نەگیشتووینەتە خاڵی کۆتایی و دوور لە چاوەڕوانییە ئەمڕۆ و سبەیش بتوانین بگەینە ڕێککەوتن؛ لە ئاکامدا هەنگاوی سێهەم هەڵدەگرین و وردەکاری ئەو هەنگاوە سێهەمییە ئەمڕۆ و سبەی ڕادەگەیێنین و بە پێی ئەوە کار دەکەین.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەنگاوی سێهەمی ئێران، ڕایگەیاند: لە ڕواڵەتدا ئەو هەنگاوە سێهەمییە، زۆر گرینگ نییە بەڵام ناوەرۆکەکەی زۆر گرینگە و بە ڕای من ئەو هەنگاوە، گرینگترین هەنگاوێکە کە هەڵیدەگرین و پاشهاتەکانی زۆر سەرەنج ڕاکێش دەبێت و بە پشتی خودا بە ئەو هەنگاوە سێهەمە، ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی لە ڕەوتی ئاسایی خۆی دێتە دەرەوە و چالاکییەکانی خێرا دەبێتەوە وایا بە فەرمانێک کە ئەمڕۆ یان سبەی دەردەکرێت ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خێراتر کار دەکات.

حەسەن ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە لە هەمان حاڵدا ٢ مانگی تر دەرفەت دەدەین، زیادی کرد: وێڕای ئەوەی کە هەنگاوی سێهەم هەڵدەگرین، قسە دەکەین و ئەگەر گەیشتینە ڕێککەوتن دیسان ڕێگا بۆ دانوستان، مەنتیق و ڕێککەوتن هەیە.

News Code 28217

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =