بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لەم دواییەدا تێکەڵاوێکی کانگایی سەیر و سەمەرە و نەناسراوی سروشتیان لە ناو نێزەکێک دۆزیوەتەوە. ئەو مادە ناوی کاربیدی ئاسنە و لە کاتی بەرهەمهێنانی فوولاد و بە شێوەی دەستکرد دروست دەبێت.
ئەو نێزەکە لە ساڵی ١٩٥ ی زایینی لە ئۆسترالیا داکەوتبوو.
لێکۆڵەران مادەی کانگایی تازە دۆزراویان ئێدواسکاتیت ناو لێناوە. ئەوان پێیان وایە نێزەکەکە کە ئەو مادەیەی تێدایە لە بنەڕەتدا هی گۆیەکە کە ئەگەری هەیە لە تێکهەڵچوون لە گەڵ شتێکی ئاسمانی تەقیوەتەوە.
ئەو نێزەکە بە قەد مستی مرۆڤ دەبێت کە لە ساڵی ١٩٥١ ی زایینی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری وردبرن دۆزراوەتەوە. ئاڵبەت ئێستاش بەس یەک لە سەر سێی ئەو بەردە گەردوونییە ٢١٠ گرامییە وەکوو خۆی ماوە کە لە مۆزەخانەی ڤیکتۆریا ماوەتەوە و پاشماوەکەی بۆ لێکۆڵینەوە جودا کراوەتەوە.
بۆچوونی ئێوە