ڕۆڵی ئێران لە گۆرانکارییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاوێژکارییە

نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران،بە ئماژە بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە وتی: ڕۆڵی ئێران لە پرس و کێشە ناوخۆییەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاوێژکاری و بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بووە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر،نازم عومەر دەباغ لە ماینەی بەسەرکردنەوەی نووسینگەی سەرەکی ئاژانسی مێهر،وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە پرسە ناوخۆییەکانی هەرێم، پەیوەندی و رۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێم،ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا و هەروەها پرسی داعشی دایەوە.

 نازم دەباغ لەم دیمانەیەدا کە دەقەکەی دواتر بڵاودەبێتەوە ئاماژەی دایە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنی داهاتوو لە وڵاتی تورکیا و وتی: کوردەکانی تورکیا لە داهاتووی سیاسی ئەم وڵاتەدا ڕۆڵی گرینگیان دەبێت.

 نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران،سەبارەت بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گۆرانکارییە ناوخۆییەکانی هەرێم زیادی کرد: دوای دروست بوونی ناکۆکی لە نێوان گرووپە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کۆامری ئیسلامی ئێران ڕۆڵی ڕاوێژکاری بووە.

ئەو ویڕای رەتکردنەوەی پاگەندە بڵاوکراوەکان هاوپەیوەند بە دەستێوەردانی ئێران لە پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و هەروەها مانەوە یان بەجێهێشتنی ئەو پۆستە لە لایەن مەسعوود بارزانی،وتی:چەندین وەفدی ئێران لە ماوەی حەوتەکانی رابردوودا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دیداریان کردووە و بەردەوام جەختی کاربەدەستانی ئیران لە سەر پاراستنی یەکڕیزی و هاودڵی بووە.

News Code 282

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =