بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بە گوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری رووسیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆكەیەكی هێشبەر لە جۆری سوخۆ ۲۵ ئۆ پی، لە ناوچەی ستاڤرۆپڵ كەوتوەتە خوارەوە.
فڕكەوانەكەش لە رێگەی پەڕەشووتێكەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، فڕۆكەكە لەكاتی ئەنجامدانی مەشقێكی سەربازیدا كەوتوەتە خوارەوە، بەڵام هیچ كەلوپەلێكی سەربازی هەڵنەگرتوە و لە ناوچەیەكیشدا كەوتوەتە خوارەوە كە شوێنی نیشتەجێبون نەبووە.
بۆچوونی ئێوە