بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی گوڵ نەسا لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ و سناریۆی ڤیدا ساڵحی(هاوژینی هونەرمەندی سنەیی) خەڵاتی داهێنانی هەڤدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئاکولاد گلۆباڵ (Accolade Global)ی ئەمریکای مسۆگەر کرد.
ئەم فیلمە بە بەشداریی لە ٤٠ فێستیڤاڵی جۆراوجۆری فیلم و بردنەوەی زیاتر لە ١٧ خەڵات، بەسەرهاتی دوو کەسایەتی بە ناوەکانی گوڵ مەمەد و گوڵنەسا وەک ژن و مێردێکی ئەفغانییه کە پاش کۆچی نایاساییان بۆ ئێران لە کورەخانەیەکی ئاجورپەزیدا ئیش دەکەن و لە شوێنی کارەکەیان تووشی ڕووداوگەلی جۆراوجۆر دێن و ژیانیان بە بارێکی دیکەدا دەگۆڕێت.
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئاکولاد گلۆباڵ (Accolade Global)ی ئەمریکا کە بە گوێرەی گۆڤاری مۆڤی ماکێر (MovieMaker) یەکێکە لە ٢٥ فێستیڤاڵی سەرتری جیهان، لە ساڵی ٢٠٠٣دا دامەزاروە و لیژنەی داوەرانی پێکهاتوون لە کۆمیتەیەک لە پسپۆڕانی پیشەسازیی سینەما و لەوان بەربژێرانی خەڵاتەکانی ئێمی (Emmy)، تەلی (Telly) و کامیونیکاتۆر (Communicator).
ئەم فێستیڤاڵە هەرچی ساڵە چوار خەڵاتی باشترین فیلم، داهێنان، شیاوێتی و خەڵاتی تایبەتی دەبەخشێتە فیلمە هەڵبژاردەکانی.
Your Comment