عێراق و ڕووسیا هاوکاری سەربازی هاوبەش دەکەن

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە دیدارێکدا لە گەڵ بەرپرسانی سەربازی ڕووسیا لە مسکۆ سەبارەت بە هاوکارییە سەربازییە هاوبەشەکان گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆکی حەشدی شەعبی ئەو وڵاتە بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی سەربازی ڕووسیا سەردانی مسکۆی کرد.

ناوبروا لە ڕەتوی دیدار لە گەڵ ئەو بەرپرسانە سەبارەت بە هاوکارییە سەربازییە هاوبەشەکان لە گەڵ ڕووسیا باس و وتووێژی کرد.

لە ڕەوتی ئەو دیدارەدا سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە و رێگاری تۆکمە کردنەوەی و هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکان پێوندیدار بە عێراق و ناوچەکەش گفتوگۆی کرد.

لایەنە عێراقی و ڕووسییەکان سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ شەڕ دژی تیرۆریزمیش دانوستانیان کرد.

News Code 28192

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =