کورد بەشێکن لە خەڵکی ناوچەکە و دەبێ نیگەرانییەکانیان لە بەرچاو بگیردرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاند: کورد بەشێکن لە خەڵکی ناوچەکە و دەبێ مافەکانیان پارێزراوبن و نیگەرانییەکانیشیان لەبەرچاوبگیرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی  لەگەڵ سێرگەی لاڤرۆف، هاوتای ڕووسی خۆی؛ لە وڵامی پرسیارێکی هەواڵنێری ڕووداو وتی: بارودۆخی ناوچەکە رێگەنادات پرسی کورد ببێتە پرسێکی گەورەی ناوچەکە.

سەبارەت بە ناوچەی ئەمن زەریف ئاماژەی دا کە تاران لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئەنقەرە تێدەگات، پێویستیشە حکوومەتی تورکیا نیگەرانییە ئەمنییەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا چارەسەر بکات نەک ئەمریکا.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتیشی: "ئێمە لە نیگەرانییەکانی دۆستە تورکەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور و پاراستنی خەڵکەکەی تێدەگەین، بەڵام بۆ چارەسەریی ئەو نیگەرانییە بە بڕوای ئێمە، دەبێت لەڕێگەی هاوکاری لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی سووریا، لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و پاراستنی سەروەری، یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی سووریادا بێت.

ئەوەشی وت کە تاران بەردەوام ئامادەیە لەگەڵ دۆستانی تورکیا و دۆستانی سووریا و پشتیوانی رووسیا هاوکاربێت".

زەریف ڕاشیگەیاند کە ئێمە بنەمای هەبوونی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فورات قبووڵ ناکەین، کە بۆ رەواییدان بەو هەبوونە دۆستانی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا دانوستاندن دەکات، چونکە هەر کارێک رەوایی بدات بە هەبوونی ئەمریکا لە سووریا بۆ ئێمە قبووڵ کراو نییە، سووریا نابێتە جێگەیەک بۆ ئەمریکا. ئەمریکا تاوەکوو ئێستا جگە لە خەسار بۆ ئامانجە ناسوورییەکان، شتێکی دیکەی بۆ خەڵکی ناوچەکە نەبووە.

ئەوەشی وت کە تەنانەت ئەو هەنگاوەی دوایی ئەمریکا لەژێر ناوی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ئیدلب، رێککەوتنێک کە بە زەحمەت بەدەست هاتبوو بۆ ئاگربەست، خستە مەترسییەوە.

زەریف وتی: بە هەمان نیگەرانیی کە بەڕێز لاڤرۆڤیش باسی کرد، بارودۆخی ناوچە رێگەنادات پرسی کورد ببێتە پرسێکی گەورەی ناوچەکە. کورد بەشێکن لە خەڵکی ناوچەکە و دەبێ مافەکانیان پاریزراو بن و نیگەرانییەکانیشیان لەبەرچاوبگیرێن.

جەختیشی کرد: هەموو پەیوەندییەکانی ئەو ناوچەیە دەبێت بە ئاراستەی پاراستنی مافی هەموو خەڵکی ناوچەکە بێت. لەوانەش نیگەرانییەکانی دۆستانی تورکیامان.

News Code 28185

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =